"رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین دەکرێت لە بەرامبەر پڕۆژەکاندا"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند:"  رێککەوتنەکە بنیادنراوە لەسەری ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت:"

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند :" عێراق بە قۆناخ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2019 رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ چین واژۆکردووە، کە هاوپێچی حیسابی و نەوتی لەگەڵە، رێککەوتنەکە بەوە دەستپێدەکات، هەردوو وڵات بە هاوبەشی پارە تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان لە عێراقدا.

مەزهەر محەممەد ساڵح، زیاتر روونیکردەوە، پرۆژەکە بنیادنراوە لەسەری ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت، کە لەلایەن کۆمپانیا چنییە رەسەن جێبەجێبکرێن. ئێستا پارەکە دەچێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی کە بۆ ئەو رێککەتنە دروستکراوە. حکومەتی عێراقیش لە هەوڵدایە لەسەر ئاستی باڵا باشترین پرۆژە دیاری بکات. 

رێكکه‌وتنه‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌بێ سه‌پاندنی مه‌رجی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتی دروستبونی گرفت و تێكچوونی كه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان دەسته‌ی باڵای نێوده‌وڵه‌تی نێوه‌ندگیری ده‌كات.

بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانه‌ عێراق 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌هه‌ردوو كۆمپانیای (زنهوا، سینوك)ی چینی ده‌فرۆشێت. ئاستی به‌شداری بانكی چین بۆ سندووقی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا 10 ملیار دۆلار ده‌بێت، له‌ ئەگەری سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كان، عێراق راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ كۆمپانیا چینیه‌كان بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ‌رۆژێكدا زیاد ده‌كات، چین بڕی پێدانی پاره‌ بۆ 30 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات.

لە رێککەوتنی عێراق و چین هاتووە، پاره‌كانی سندووقه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات تەرخان دەکرێت، بۆ ‌بواره‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌، خوێندنگه‌، قیرتاوكردنی رێگەوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌، دروستكردنی هێڵی ئاسنین، پاكکردنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌، فورات و شه‌تولعه‌ره‌ب، دروستكردنی یه‌كەی نیشته‌جێبوون، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وزه‌، پرۆژه‌كانی ژێرخان، جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه‌ له‌سه‌ر داواكاریی حكومه‌تی عێراق. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار