وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا: ئه‌و رۆژانه‌ دوور نین به‌ پێ بڕۆینه‌ عێراق و سوریا 

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌ پارێزگاى شرناخى باکورى کوردستانه‌وه‌ وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌و رۆژانه‌ دور نین به‌ پێ بڕۆینه‌ عێراق و سوریا و سڵاو بۆ برایانمان له‌ لیبیا بنێرین".

سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌به‌رنامه‌یه‌دا به‌ناوى جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ قسه‌ى کرد و وتى:" خوا ئه‌و رۆژه‌ به‌ ئێمه‌ و ئێوه‌ش نیشانده‌دات. ئه‌و رۆژانه‌ دور نین که‌ به‌ پێ بڕۆینه‌ عێراق و سوریا و له‌وێشه‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌ سڵاو بۆ برایانمان له‌ لیبیا بنێرین. ئه‌و رۆژانه‌ دور نین که‌ له‌ جوگرافیاى موسڵمانانه‌وه‌ تا فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فغانستان باسى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌مو جیهان بکرێت".

سۆیڵو له‌ میانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌ و وتی: "ئێمه‌ ته‌نها له‌ خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ى گه‌لى خۆمان به‌رپرسیارێتیى جۆگرافیاى ده‌وربه‌رى خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه‌".

تا ئێستا حکومه‌ته‌کانى عێراق و سوریا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه‌ و ناشزانرێت وته‌کانى سوله‌یمان سۆیلو له‌چى چوارچێوه‌یه‌کدایه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار