لەسلێمانی نهخۆشخانهیهكی دیكهی تایبهت به كۆرۆنا دەکرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگهیاند:" بههۆی زیادبوونی ئامارهكانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاره نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە".
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگهیاند: " دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) كه تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
سهباح ههورامی وتیشی كه ئەمە دوای ئەوەدێت ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان کرد پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن .
بابهتی پهیوهندیدار