ئه‌مریكا 50 ھەزار دۆلار بۆ سلێمانى ته‌رخانده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مریكا بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى ته‌رخانده‌كات‌و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند:" بەردەوامدەبین لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان".
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، حكومه‌تى ئەمریکا بڕی 50 ھەزار دۆلاری تەرخانکردوه بۆ مۆزەخانەی سلێمانی.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیه بۆ نماییشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.
ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانى بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.