فەرەنسا و بەریتانیا؛ ڕێکاری نوێ بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی دەگرنەبەر

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فەرەنسا و بەریتانیا ڕێککەوتوون لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی زیاتر و وەبەرهێنان لە دۆزینەوەی تەکنەلۆژیا لە کەناراوەکانی فەرەنسا بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بەلەمەکانی هەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە گەیشتن بە کەنارەکانی بەریتانیا ڕابگرن.

ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە و لە راگەیانراوەکەدا هاتووە: بەریتانیا کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەو وڵاتە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ پەناخوازان و ڕێوشوێنەکانی وەک سزا لەسەر کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکەن.

فەرەنساش وتی: کە پۆلیسی زیاتر بڵاوە پێ دەکات بۆ ئەوەی پاسەوانی سنوورەکانی لەگەڵ ئیسپانیا و ئیتاڵیا بکات.

فەڕەنسا ژمارەی پۆلیسەکان لە کەناراوەکانی باکوور، لە نێوان شارەکانی بۆلۆن و دونکیرک و دەوروبەری بەندەری دیپ، هەروەها هێزی ئاسمانی بەهێز بڵاو دەکات، لە ھەوڵی  بەئامانجگرتنی بەلەمەبچووکەکان کە هەوڵی پەڕینەوەی لە کەناری  مەترسیداری دەدەن بەرەو بەریتانیا.

بەریتانیا یارمەتی دارایی ئەو شوێنانە دەدات هەروەها پارەدانی زیاتری کۆچبەران لە فەرەنسا لەخۆ دەگرێت و لە نێوان ساڵەکانی 2021 بۆ 2022

نوسینگەی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیان ، ڕۆژی دووشەممە بەلایەنی کەمەوە 430 کۆچبەر لە کەنارەکان پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە ژن و منداڵی بچوکی تێدا بووە، ئەو تۆمارە تەنھا بۆ یەک ڕۆژ بووە.

 وە ھەروەھا بەپێی ئەو داتای کە ئاژانسی هەواڵی PA کۆی کردووەتەوە لە کۆتایی سێشەممەوە، پشت ڕاستی کردۆتەوە 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار