لەواشنتن شاندێکی سەربازی عێراق و ئەمریکا کۆدەبنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وابڕیارە ئەمرۆ هەینی دانوستانە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دادەنرێت .

لەوچوارچێوەیەدا رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقییەوە گواستوویەتییەوە کە بەمنزیکانە هەردوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەردەکەن.

پێشتریش نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی بەغدایە و رۆژی هەینیش لەمیانی گەڕی چوارەمی دانوستانە ستراتیژییەکاندا ئەو بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

رۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەبەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و ئەمەریکا داوا دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکۆتایی ئەمساڵدا هێزە سەربازییە شەڕکەرەکانی لەعێراق بکێشێتەوە.

ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەکردووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکی لەعێراق تەنیا لەبواری هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت و بەیاننامەکەش جەخت لە گرنگی بوونی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکاتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا پێگەی "پۆلۆتیکۆ"ی ئەمەریکی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا\ی لە واشنتۆنەوە گواستوویەتییەوە کە واشنتۆن و بەغدا گۆڕینی ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ بواری راوێژکاریی رادەگەیەنن، کە ئەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار