هاوسەرۆکی پژاک بۆ هاوڵاتی: نامانەوێت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: عومەر فەتاح
سیامه‌ند موعینی هاوسه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که له‌ناوچه‌یه‌کی سنوری باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجامدراوه، باس له‌وه‌ده‌کات هه‌رچه‌نده هێزی سه‌ربازییان له‌ناوخاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام له‌شه‌ڕدا نین و ناشیانه‌وێت رۆژهه‌ڵات ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه کۆپی سیستمى رۆژئاوا ناهێنین بۆ رۆژهه‌ڵات چونکه کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باشور‌و باکور جیاوازن، ره‌خنه‌ی توندیش ده‌گرێت له‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌تاران و داوای لێده‌کات ئاگاداری قسه‌و لێدوانه‌کانی بێت.
هاوڵاتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه بۆ ئه‌و بارودۆخەی ئێستا له‌ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت چیه؟
سیامه‌ند موعینی: به‌گشتی بارودۆخێکی جیاوازه له 10 ساڵی رابردوودا، ره‌وشێکی خراپی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی هه‌یه‌و هاوڵاتیان ره‌وشیان خراپه، رۆژبه‌ڕۆژ ئێران به‌ره‌و له‌چوارچێوه‌دان ده‌چێت ئێستا بارودۆخه‌که بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت ئێران ناچارده‌که‌ن پاشه‌کشه‌پێبکه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌سه‌ڵات و هێزی تێدا هه‌بوه، ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌هه‌وڵی دبلۆماسیش خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بگونجێنێت.
هاوڵاتی: کاری ئێوه وه‌ک پژاک و کۆدار چیه چونکه هێشتا لای هه‌ندێک رون نیه؟
سیامه‌ند موعینی: پژاک حزبێکی سیاسی ئایدۆلۆژیکه بروای به کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک هه‌یه‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خۆبه‌رێوه‌به‌ریه‌کی دیموکراتیک له‌ئێران، ئێمه ده‌زانین پێشتر نمونه‌ی جیاواز زۆربوه خودموختاری و فیدراڵی و چه‌ندانی تر، به‌ڵام ئێران فره نه‌ته‌وه‌و ئاینه بۆنمونه شاری ئورمیه به‌شێوازی فیدراڵی به‌رێوه‌بچێت گۆمی خوێن هه‌ڵده‌ستێت، گونجاوترینیان شێوازی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیه، ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئیداره‌ی خۆی هه‌بێت و هاوکاتیش له‌فیدراسیۆنێکدا کۆبکاته‌وه.
کۆداریش سیسته‌مێکه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراوه له‌دوای کۆنگره‌ی چواره‌می پژاک بڕیاری ئه‌وه‌دراوه ئه‌م سیسته‌مە به‌رێوه‌ده‌چێت کۆدار حزب نیه، به‌ڵام پژاک حزبی سیاسیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌روات.
هاوڵاتی: یەکێکی تر لەو رەخنانەی لە ئێوه دەگیرێ ئەوەیە لە پرۆژەکەتاندا (پرۆژەی کۆدارو پژاک بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێران) سیستەمێکی بەڕێوەبردنتان دیاری کردووە بۆ داهاتووی ئێران تاکو لە ئەگەری کەوتنی ئێران‌دا کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و سیستەمەکە بکەن بە ئەمری واقع؟
سیامه‌ند موعینی: له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات‌دا ناتوانی شت به‌زۆر بسه‌پێنی، ئێمه بڕوامان به خۆبه‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا هه‌یه گه‌ل چۆن خۆی چی ده‌وێت هه‌ڵیببژێریت، ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێمه پێشنیارمانکردوه پێمانوایه گونجاوترینه‌و ته‌نها پرۆژه‌یه‌که ئه‌مه‌مان فه‌رز نه‌کردوه که ده‌بێت بسه‌پێنرێت، شێوازی جیاواز هه‌یه‌و کامیان له‌خزمه‌ت و پێشکه‌وتنی گه‌لدابوو ئه‌وه‌یان هه‌ڵببژێرن.
هاوڵاتی: ئەو راگەیەنراوەی ئێوە دوای ئەوە دێت که ناڕەزایی شەقامی ئێرانی لەمساڵدا تەشەنەی سەندو فشار‌و گەمارۆی ئابووری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا خرایە سەر ئیران، دەوترێت ئەم پڕۆژیەی ئێوە دەرفەت قۆستنەوەیە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە بواریکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئیران هێشتۆتەوە؟
سیامه‌ند موعینی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێمه له‌هه‌شت خاڵدا خستومانه‌ته‌ڕوو وه‌ک نه‌خشه‌رێگایه‌که بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه که ئێران فشاری له‌سه‌ره یان نا پرۆژه‌ی خۆمان هه‌یه به‌پێی گه‌لی خۆمان رێکیده‌خه‌ین و ئاماده‌یان ده‌که‌ین بۆ ئاڵوگۆره‌کانی داهاتوو.
هاوڵاتی: ئایا به‌کرداری ئێوه چالاکی سه‌ربازیتان هه‌یه له‌ناو رۆژهه‌ڵات؟ ئەو شەڕەی لە مەریوان کرایە سەر سوپای پاسداران ئێوە بەرپرسیارێتیتان لە ئەستۆ گرت ئامانجتان لەو هێرشە چی بوو؟
سیامه‌ند موعینى: باڵی سه‌ربازی ئێمه یه‌کینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، (یه‌ره‌که) هێزی نزامیه‌و له رۆژهه‌ڵات ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌بواری سه‌ربازی و سیاسیش‌دا خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه ئێستا له‌شه‌ڕدانین له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌وت و لایه‌نێک، ئێمه له‌پاراستنی ره‌وای خۆمان‌داین، ئه‌گه‌ر هێرشمان بکرێته‌سەر هه‌ر که‌سبێت ته‌نها خۆمان ده‌پارێزین.
سوپای پاسداران که‌مینیان دانابوو بۆ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی یه‌ره‌که‌و چه‌ند که‌سێکمان شه‌هید بوو، له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا تۆڵه‌مان کرده‌وه‌و پایه‌گایه‌ک و چه‌ند سه‌ربازێمکان کرده ئامانج.
ئه‌گه‌ر کورد بکه‌وێته شهر له‌گه‌ڵ ئێران هێزی لاوه‌کی زۆره که سود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرن و سه‌رئێشه‌ی گه‌وره بۆ ئێران دروستبکه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببێته مه‌یدانی شه‌ڕو وێرانه، خوازیارین به‌هێمنی و دیالۆگ کۆمه‌ڵگای ئێمه بگاته ئازادی، بڕواناکه‌م ئێرانیش به‌و ئاسانیه بێته سه‌ر خه‌ت، پێویسته دان به‌مافه‌کانی کوردا بنێت و پاشه‌کشەبکات له‌و شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌کات، ههوڵدەدەین خۆمان له‌شه‌ر بپارێزین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ریش هات ئه‌و هێزه له‌خۆماندا ده‌بینین به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین.
هاوڵاتی: نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ره‌خنه‌ی له‌حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات گرتوه‌و به‌وه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئێران و بیانوو ده‌ده‌نه‌ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومان بکات، ئێوه قسه‌تان چیه؟
ئه‌و قسه‌یه‌ی نازام ده‌باغ راسته‌وخۆ بێحورمه‌تیه به‌مام جه‌لال، چونکه ئه‌و کاته مام جه‌لال له خری ناوزه‌نگ خه‌ریکی خه‌بات بوو، له‌که‌رکوک چالاکی ده‌کرا خه‌تای کێ بوو به‌عس گه‌لی کوردی ده‌کوشت، من پێشنیاری ئه‌وه بۆ ئه‌و ده‌که‌م برێک ئاگاداری قسه‌کانی خۆی بێت، هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات هێرشیان نه‌کردوه‌ته سه‌ر ئێران، ئه‌وه ئێرانه وڵاتی ئێمه‌ی داگیرکردوه، ئێمه قسه‌کانی حکومه‌ت هیچ به‌هایه‌کی بۆ دانانێین.
هاوڵاتی: چۆن سەیری بۆردومانەکانی ئەم دوایانەی ئیران دەکەن لە ناوچەکە؟ ئایا ترسی ئەوە نیە ئەو بۆردومانانە زیاد بکەن ئەگەر ئێوە چالاکی سەربازیتان زیاتربێ؟ ئەوکات هەلوێستی ئێوە چی دەبێ؟
سیامه‌ند موعینی: ئێمه له‌قۆناغی یه‌که‌مدا هیواخوازی ئه‌وه‌نین که شه‌ڕ بکرێت و ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه شه‌ڕ نیه، چونکه ئه‌وه ماڵوێرانیە مرۆڤ ده‌کوژرێت ئه‌مه‌ش دژی هه‌رکوشتنێکین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران فشاری زیاترکردو ویستی له‌سه‌ر هێزی کورد خۆی تاقیبکاته‌وه ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینێت، ده‌توانین زه‌ربه‌ی گه‌وره له‌ئێران بده‌ین و ئه‌و ئیراده‌و هێزه‌شمان هه‌یه.
هاوڵاتی: هێزەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان ئامانجیان روخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو چاوەڕێی دەستتێوەردانی بەرەی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن بۆ بەدیموکراتیکردنی دەوڵەت، ئایا ئێوە خۆتان بە بەدیلی هیزەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان ئەزانن؟
سیامه‌ند موعینی: ئێمه زۆرتر له‌سه‌ر ئیراده‌و رێکخستنی خۆمان حساب ده‌که‌ین، گه‌لی خۆمان به‌رێکخستن ده‌که‌ین، ئێمه به‌دیلی هیچ حزب و پارتێکی تری رۆژهه‌ڵات نین، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فراوانه‌و هه‌موو فکرێک ده‌توانێت جێی ببێته‌وه تیایدا.
هاوڵاتی: ئامادەی دروستکردنی بەرەیەکن لەگەڵ حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات وەکو بەرەی کوردستانی کە حزبەکانی باشوری کوردستان لە دوای روداوەکانی هەڵەبجەو ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ی زاینی رایانگەیاند؟
سیامه‌ند موعینی: دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وکاتی هه‌ڵبژێردرام به‌هاوسه‌رۆکی پژاک، پرۆژه‌یه‌کم دایه هه‌موو حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات که چه‌ند خاڵێکم خستبویه روو له‌وانه، داوامکردبوو هێزێکی سه‌ربازی هاوبه‌شمان هه‌بێ، نه‌ک وه‌ک چه‌کداری حزبی وه‌ک هێزی ئازادیخواز، دوو هه‌ر حزبێک به‌ته‌نها نه‌چێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کان دانیشتن بکات، به‌ڵکو کۆمیته‌یه‌کی دیبلۆماسی هاوبه‌ش پێکبهێنین، بۆ سیاسیش کۆمیته‌یه‌ک پێکبهێنین له‌بۆنه جیاوازه‌کان قسه‌مان هه‌بێ، له‌سه‌ر ئه‌مانه ئێستاش ئاماده‌ین هاوکاری بکه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که باوه‌ڕی به‌ئازادی و یه‌کسانی ژن و پیاوو ژینگه‌پارێزی هه‌بێ.
هاوڵاتی: لەکاتێکدا هێزەکانی تر داوای بە دیموکراتیکردنی دەوڵەت دەکەن، بەڵام ئێوە داوای بە دیموکراتیکردنی کۆمەڵگا دەکەن. ئێوە کێشەتان لەگەڵ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە یان کۆمەڵگەی ئێرانی؟
سیامه‌ند موعینى: ئێمه پێمان وانیه ده‌وڵه‌ت خۆی به‌دیموکرات بکات، ئه‌و سیسته‌مانه‌ی دانراون دیاریکراون، ئامانجی ئێمه کۆمه‌ڵگایه ئه‌و میکانیزمانه که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دیموکراتی پێش ده‌بات پێشی ده‌خه‌ین، ئه‌مه‌ش کاری پرۆسه‌یه‌کی دورو دریژه.
هاوڵاتی: ئێوە لەم پرۆژەیەدا دەتانەوێ هەمان سیستمی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە رۆژهەڵاتیش بەکاربێنن؟ ئەگەر وایە پەیەدە لە رۆژئاوا حزبێکی باڵادەستە، بەڵام لەرۆژهەڵات پارتی سیاسی دیکە هەن مێژوویان لە ئێوە زۆر لە پێشترە، پرۆژەکەی ئێوە کێشەتان لەگەڵ ئەو پارتانە بۆ دروستناکات؟
سیامه‌ند موعینى: ئێمه کۆپی هیچ شوێنێکی تر ناکه‌ین، کۆپی رۆژئاوا ناهێنین بۆ رۆژهه‌ڵات چونکه کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باشور‌و باکور جیاوازن هه‌رچه‌نده سنورێکی دورودرێژی هاوبه‌شیشمان هه‌یه، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات ئاینده چۆن ده‌بێت من نازانم چونکه ئه‌کته‌ری سیاسی دیکه‌ش له‌سه‌ر ساحه‌که هه‌یه.
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ یه‌کگرتوویی هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌کان و هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه ده‌مانه‌وێت له رۆژهه‌ڵات و ئێرانیش کورد پێشه‌نگ بێت بتوانێت ئه‌و ئاڵوگۆره دیموکراتیانه بگوازێته‌وه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ش، ئێران له‌قۆناغێکی هه‌ستیاردایه ئه‌گه‌ر کورد به‌هێزو زانستی سیاسیه‌وه نه‌که‌وێته ناو دانووستانه‌کانه‌وه، ئه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. نامانه‌وێت هه‌ڵه‌سیاسیه‌کانی 50 ساڵی رابردوو دوباره‌بکه‌ینه‌وه سیاسی و ئه‌کته‌ره‌کورده‌کان هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵیده‌گرێت ده‌بێت به‌وریاییه‌وه بیری لێبکاته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری بکات بۆ بارودۆخ و ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که