گەورەی هێرشبەرەکان کەمئەندام بووە
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی؛ ره‌نجده‌ر رزگار
دانیشتوانی گەڕەکی هەولێری نوێ دەڵێن گەورەی هێرشبەرەکانی سەر بینای پارێزگای هەولێر کە سێ گەنج و مێردمنداڵ ئەنجامیان داوە خاوەن پێداویستی تایبەت بووەو پێیان سەیرە کاری لەو شێوەیەی ئەنجامدابێت، یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت ئەو «کوڕی ئەو کارانە نەبوو».
رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر لەبەیانی رۆژی ٢٣ی تەمموز کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتوی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لە هەولێر. گەورەکەی ناویان کە ناوی بیلال-ە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، بە هۆی لاوازی جەستەیی و کەم قسەکردنەوە هاوڕێکانی ناویان ناوە زۆمبی.
زۆمبی کارەکتەرێکی سینەماییە، لەفیلمە سینەمایەکاندا وەکو کارەکتەرێکی کەمئەقڵ و کەمجوڵەو قسەنەزان دەردەکەوێت. هاوڕێکانی دەڵێن قاچێکی کورت بووەو جوڵەی باش نەبووە، هەروەها بە ئەستەم توانیویەتی قسە بکات و لێی تێنەگەیشتوون.
جگە لە بیلال دوو کەسی تر لەو هێرشەدا بەشداربوون کە تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە. لەو ڤیدیۆیانەدا کە بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت دەمانچەیەکیان بە دەستەوەیەو یەکەمجار پاسەوانی بەر دەرگای پاریزگا بریندار دەکەن.
ئەو قوتابخانەیەی کە بیلال و هاورێکانی وانەیان تێدا خوێندوە
ئەو سێ مێردمنداڵە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێی شارۆچکەی بنەسڵاوەن و ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە. گەنجەکان دەڵێن رۆژانە ئەوان کاتەکانیان لەبۆشاییدا بەڕێدەکەن و هیچ ئیش و کارێکیان نیە بیکەن.
کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئه‌م گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گه‌ڕه‌کەکه‌یان ئەنجامدراوەو.
ئەوانەی کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کرد به‌تاسه‌وه باسی هەڵسوکەوت و کەسایەتی ئەو میردمنداڵانەیان دەکرد. هەندێک لەوانە داوایان دەکرد بەو مەرجە قسە دەکەن کەناویان نەهێنرێت، چونکە بابەتەکەیان بەئاسایی نەدەزانی.
مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له‌کوڕه بێ کێشه‌کانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌رو زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نییه».
گه‌نجێکی دراوسێی ماڵی بیلال کە له‌ساڵی ٢٠٠٧ەوه، دراوسێیان بووەو تەنها پێنج خانوو ماڵیان له‌ماڵی ئەوانەوە دوور بووە، باس لەوە دەکات کە بیلال خاوەن پیداویستی تایبەت بووە.
ئەو گەنجە وتی «بیلال که‌سێک بوو له‌ڕووی رێکردنەوە ئاسایی نه‌بوو، قاچێکی له‌قاچێکی تری درێژتربوو زمانیشی تۆزێک لاڵ بوو، درەنگ قسه‌ی بۆ ده‌هات».
ئه‌و گه‌نجه وتیشی «من ئاشنایه‌تیم هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوکانم هه‌بوو که‌سێکی ئاسایی بوو هیچ کاتێک قسه‌ی نه‌کردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه‌یە نزیک بێ. زیاتر ده‌چوو بۆ مزگه‌وت و زۆرجاریش لای ماڵه‌وەیان یاری تۆپێنی ده‌کرد».
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کە بیلال له‌گه‌ڵ برازاکه‌ی قوتابی بووە وتی «ئه‌مساڵ له‌پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی له‌سێ ده‌رس که‌وتبوو، پێشبینیم نه‌ده‌کرد ئه‌و کهسانە ئه‌و کاره بکه‌ن زۆرجار له کۆڵان پێیان ده‌گوت (زۆمبی) قسه‌کانی رێک نه‌بوون به‌زحمه‌ت قسەی بۆ دەهات».
عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵە بوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چییه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نییه، گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نییه، هیچ شتێکی لێ نییه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن».
وتیشی «ئه‌وانه زۆر تێکه‌ڵی خه‌ڵک نه‌ده‌بوون چه‌ند که‌سێک بوون به‌رده‌وام به‌یه‌که‌وه بوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مزگه‌وتیش بۆ ئه‌و کارانه هۆکار نییه، من هه‌موو فه‌رزه‌کان له‌مزگه‌وتم که‌س رۆژێک به‌منی نه‌وتووه تۆ توندڕه‌وی، ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن هۆکاری سه‌ره‌کییه» .
گه‌ڕه‌که‌کە ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە، گه‌نجه‌کانی گەڕەکەکە تا یه‌کی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه تۆزاوییەکانی گەڕەکەکە پیاسه ده‌که‌ن، ته‌نها یاریگایه‌کی شه‌ش یاریزانی لێیه، لەکاتێکدا له‌قه‌ڵاتی نوێ نزیکه‌ی په‌نجا تیپی تۆپی پێی میللی لێیه.
دوکاندارەکە وتی «گەر یاری بکەی به‌زەحمه‌ت به‌رتده‌که‌وێت، له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته رێگه بگرێ که گه‌نج بیر له‌خۆکوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه نه‌که‌نه‌وه» .
گه‌نجێکی تری قه‌ڵاتی نوێ به هاوڵاتی وت «دوای ئه‌و رووداوه گه‌نجێکی زۆر له‌قه‌ڵاتی نوێ بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون» .
ره‌هێڵ یەکێکی تر بوو لەو مێردمنداڵانە، ئەو دوکاندارە دەڵێت «براکه‌ی رەهێڵ ئه‌فسه‌ری زێره‌ڤانی بوو، ئه‌و برایەی ده‌ناسم له‌نزیکه‌وه زۆرجار یاری تۆپێنمان کردووه خێزانێکی رێکن، رەهێڵ زۆر زیره‌ک بوو له‌قوتابخانه، هه‌موو ساڵێک یه‌که‌می پۆل بوو، ئه‌وم نه‌ده‌ناسی»
ئه‌م گه‌نجه‌ش ده‌ڵێت «گه‌نجه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که زۆر بێ ئیشن گه‌نج هه‌یه دوکانی داناوه چوار پێنج مانگ به‌زه‌ره‌رێکی زۆر دایخستووه، گۆڕه‌پانێک هه‌یه هه‌موو گه‌نجه‌کان لێی کۆده‌بنه‌وه هه‌مووی بێ ئیش و بێ پاره‌ن و له‌ناوه‌ندی هه‌ولێر دوورین و شوێنێکی لابه‌لایه» .
وتیشی «من بیلالم له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت زۆر بینیوه به‌س که‌سێک بوو له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه شلۆق بوو، که ئه‌و رووداوه‌م زانی وا تێگه‌یشتم برا گه‌وره‌که‌ی بیلاله، چونکه که‌س چاوه‌ڕێی بیلالی نه‌ده‌کرد شتێکی وا‌بکات، چونکه هی ئه‌و شتانه نه‌بوو»