پەلامارەکەی هەولێر ئاگر فڕێدەداتە ماڵی کۆمەڵ
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سێ رۆژ دوای ئەوەی مەلا ئیسماعیل سوسەیی پۆستێکی لە فەیسبوک کرد، ئاسایشی هەولێر دەستگیریان کرد‌و بڵاویان نەکردەوە، دوای روداوی هێرشەکەی سەر پاریزگای هەولێر رایگەیاند مەلاکە دەستگیرکراوە دانی ناوە بەهەوڵدان بۆ کاری «تیرۆریستی» هەروەها مەلا سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەداعشە.
سەلیم شوشکەیی کەخۆی دانیشتووی هەولێرە ئێستا لەسلێمانیە. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەو وتانەی ئاسایش رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەوانە تۆمەتی سیاسین و لەپەیوەندیدان بۆ گەڕانەوەی شوشکەیی.
رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوو سێ که‌س که دوانیان ده‌مانچه‌یان پێده‌بێت و ته‌مه‌نیان 16 ساڵه‌و که‌سی سێیه‌میان 18 ساڵه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێرو چایچیه‌ک که مه‌سیحیه ده‌بێته قوربانى و چه‌ند پۆلیسێکیش بریندارده‌بن و دواتر هه‌رسێکیان کوژران.
ئاسایشى هه‌ولێر پاش روداوه‌که ده‌ستگیرکردنى مه‌لا ئیسماعیل سوسێیى ئاشکراکرد که له‌به‌روارى 3/7/2018 ده‌ستگیرکراوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مه‌لا ئیسماعیل له‌په‌یجه‌که‌ى خۆى له‌به‌روارى 30/6/2018 «به‌م زوانه به‌ده‌نگ و ره‌نگ دێینه‌وه خزمه‌تتان بۆ به‌رنامه‌کانى په‌یج».
دوای روداوەکە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئیسماعیل سوسەیی راگەیاند و وتی کە دانی بەوەدا ناوە ویستویەتی «کاری تیرۆریستی» بکات. هەروەها روداوی هێرشەکەی سەر بینای پاریزگاری هەولێری بەستەوە بەوەی کە ئەنجامدەرەکانی پەیوەندیان بەو مەلایەوە هەبووە کە پێشتر ئەوقاف لەوتاردان دوریخستەوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی بۆ کاری توندوتیژی.
ئاسایش هەروەها سه‌لیم شوشکهیى، تۆمەتبارکرد بەوەی کە «داعشە». شوشکەیی چوار ساڵی رابردوو پەرلەمانتاری کۆمەڵ بووە لە بەغداو لەهەڵبژاردنی ئایاری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەهەولێر زیاتر لە ٣٠ هەزار دەنگی هێنا.
مانگی ئازاری رابردوو کاتێک مامۆستایأن و فه‌رمانبه‌ران لە هەلێر خۆپیشاندانیان کرد دژی پاشەکەوتی موچە. سەلیم شوشکەیی به‌شدارى تیدا کرد‌و به‌ده‌نگى به‌رز»الله اکبر»ى ده‌کردو رایگه‌یاند ئه‌و خۆپیشاندانانه جیهادن.
دوێنێ سێشه‌ممه 24ی تهمموز تاریق نورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاسایشى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند «سه‌لیم شوشکهیى په‌رله‌مانتارى پێشوى کۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆى له‌سلێمانى حه‌شارداوه‌و به‌ڵگه‌مان له‌سه‌رى هه‌یه که په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌یه«
بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت خۆی حەشار نەداوەو بۆ نەخۆشخانە چۆتە ئێران و ئێستاش گەڕاوەتەوە لە سلێمانیە.
تاریق نورى وتی «ئه‌و په‌رمانتاره‌ى پێشوى کۆمه‌ڵ، که‌سێکه سه‌ر به‌گروپى تیرۆریستیى داعشه‌و له‌دادگا فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچوه‌و پێویسته ده‌ستگیربکرێت، ئێستاش حه‌سانه‌ى په‌رله‌مانى نه‌ماوه‌و ده‌مانه‌وێ ده‌ستگیرى بکه‌ین».
وتیشی «پێشتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوسراوى بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردوه له‌سه‌ر سه‌لیم شوشکه‌یی، به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامى نه‌بووه«.
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ قسه‌و لێدوانى به‌رپرسه‌که‌ى ئاسایشى هه‌ولێر ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت سه‌لیم شوشکهیى بۆ چاره‌سه‌رى بڕبڕه‌ى پشتى چووه بۆ ئێران و ئێستاش له سلێمانییه.
فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌وکاته‌ى که زانیویانه له‌ماڵ نییه به‌فرسه‌تیان زانیوه‌و کۆمپیوته‌ره‌که‌یان بردووه له‌به‌رئه‌وه‌ى یاسا سه‌روه‌ر نیه چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ى».
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى سه‌لیم شوشکهیى زۆرترین ده‌نگى هێناوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق. کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیده‌کاته‌وه چ مامۆستا سه‌لیم چ هه‌ر ئه‌ندامێکى تر‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌و فکره‌ى داعش که هه‌ڵیگرتووه هه‌بووبێت، ئێمه پاش روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر ئیدانه‌مان کردووه، به‌ڵام په‌یجه‌کانى سێبه‌رى پارتى ته‌شهیر بهکۆمهڵو بهسهرکردهکانى کۆمه‌ڵ و ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن».
فاروق ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که کۆمه‌ڵ حزبێکى مه‌ده‌نییه‌و هیچ کێشه‌ى شه‌خسى له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه و ره‌خنه‌مان له شێوازى بهڕێوەبردن و حوکمڕانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هه‌بووه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌روه‌رى یاسا بووه له‌کوردستاندا.
لاى خۆیه‌وه، به‌رپرسی مه‌کته‌بى زانایانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که سه‌لیم شوشکهیى فکرى داعشى هه‌بێت و ده‌ڵێت «به‌درۆى ده‌خه‌ینه‌وه«.
مه‌لا مه‌حمودى ئازادى، به‌رپرسى مه‌کته‌بى زانایانى ئاینى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «مامۆستا سه‌لیم شوشکهیى له بنه‌ماڵه‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌رى کوردستانه‌و هه‌موو کات دوور بووه له‌فکرى داعش و پێگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێزى له‌هه‌ولێر هه‌یه‌و دووباره کاندید بووه بۆ په‌رله‌مانى عێراق‌و ده‌نگێکى زۆرى هێناوه، تۆمه‌تبارکردنى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه«.
ناوبراو وتیشى «تۆمه‌تبارکردنى سه‌لیم شوشکهیى سیاسییه‌و په‌یوه‌ندى به‌و ساردییه‌وه‌یه که له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا هه‌یه و ئیشه‌ڵڵا ئه‌و ساردییه‌ش نامێنێت، چونکه کۆمه‌ڵ هه‌موو کات له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزیدا بووه«.
هەروەها سه‌لیم شوشکهیى، دوێنێ شه‌و رونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێرداو وتی «»گوایە من لە ترسی دادگا رامکردوە، بەڵام ئێمه باوه‌ڕمان به‌دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆى بێلایه‌نە، ئاماده‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى بگرین».
هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى تر‌ى رونکردنه‌وه‌که‌یداا ده‌شڵێت «زۆر به‌توندى ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌مه‌وەو به‌هه‌وڵێکى ده‌زانم بۆ ناشیرینکردنى که‌سایه‌تیم».».
لەدوای روداوەکەی هەولێر، هەر دوێنێ له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر کرد‌و وتى» تیرۆر به‌ناوى ئاینى ئیسلامه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ده‌بێت رێگرى له‌بیرى توندڕه‌وى بکەین».
نێچیرڤان بارزانى له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایانى ئاینى وتى «هه‌ولێر روبه‌ڕوى کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى بوه‌وه، ده‌بێت له‌ڕووى فکرییه‌وه روبه‌ڕووى تیرۆر ببینه‌وه‌و نابێت تیرۆر بلکێندرێت به‌ئاینى ئیسلامه‌وه«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد «هه‌رێمى کوردستان ته‌بایى نێوان پێکهاته‌کانى پاراستووه‌و یه‌کێتى زانایان هه‌میشه پشتیوانى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوون».