نۆ لەسەدی دانیشتووانی هەرێم ڤاكسینیان وەرگرتووە

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە بەوە دەدات لەسەدا 9ی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لەئێستادا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتى  وت:»ئامارەكان بەژمارە ورد نین، چونكە دەقە بەدەقە دەگۆڕێت، بەڵام بەپێی ژمارەی دانیشتوان تائێستا نزیكەی لەسەدا 9ی دانیشتوانی هەرێم ڤاكسینیان وەرگرتووە».

لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 131 بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین هەیەو هاووڵاتیان لە رێگەی سیستمی  ئۆنلاینی كورد ڤاكس-ەوە دەتوانن ناوی خۆیان و زانیاری تەمەن و شوێنی نیشتەجێبوونیان دیاریبكەن و بەكۆدێك دێتەوە بۆ ژمارە موبایلەكانیان و كات و بنكەی وەرگرتنی ڤاكسینەكەیان بۆ دیاریدەكرێت.

هەروەها بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەوەشی روونكردەوە رۆژانی شەممە تایبەت كراوە بەفەرمانبەران و رۆژانی سێشەممە بۆ مامۆستایان تا بتوانن زۆرترین هاووڵاتی ڤاكسین وەربگرێت.

هاوكات حەربی كەتۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیان دەیانەوێت ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و وتیشی:» خەڵكەكە زیاتر روو لەوەرگرتنی ڤاكسین دەكەن، چونكە شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنایەو مەترسییەكە زیاتر بووەو خەڵكیش هۆشیار بووەتەوە كە تەنیا چارەسەری ئەم ڤایرۆسە وەرگرتنی ڤاكسینە».

تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 460 هەزارو 300 كەس ناویان لەسیستمی كوردڤاكس بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆمار كردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار