به‌هۆى تایى خوێن به‌ربوون خواست له‌سه‌ر گۆشتى سور لە سۆران دابه‌زیه‌وه
گەشتیارێکی عەرەب: له بازگه‌کان پێمان راده‌گه‌یه‌نن له شیمال نه‌خۆشى بڵاوبووه‌ته‌وه، گۆشتى سور نه‌خۆن.
6 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌حمه‌د فارس
به‌هۆى توشبوونى که‌سێک به نه‌خۆشى تایى خوێن له ماوه‌ى دووهه‌فته‌ى پێشودا، خواستى له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور له سۆران درووستکردووه‌و گۆشتفرۆشه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، جاران 350 کیلۆ گۆشتى سورمان ده‌فرۆشت له رۆژێکدا، به‌ڵام ئێستا ناگاته 150 کیلۆ.
که‌مبوونه‌وه‌ى خواست ته‌نها له‌لای دانیشتوانى ناوچه‌که نییه، به‌ڵکو کارى کردووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش که دێنه ناوچه‌که سڵ له کڕینى گۆشتى سورده‌که‌نه‌وه، به‌وته‌ى ئه‌وگه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ى له روو له‌ناوچه‌که‌ن، ده‌ڵێن له بازگه‌کان پێمان راده‌گه‌یه‌نن له شیماڵ نه‌خۆشى بڵاوبووه‌ته‌وه، گۆشتى سور نه‌خۆن.
ڕیباز ئه‌مین ، یه‌کێک له‌گۆشت فرۆشه‌کانى شاره‌دێى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «توشبوونى هاوڵاتییه‌که‌ى خه‌لیفان به‌نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون، زۆر کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه کردوه به‌ڕاده‌یه‌ک که‌وا ئێمه پێشوتر ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 350کیلۆ گۆشتمان بفرۆشتبا ئێستا ناگاته 150کیلۆ»
ئه‌و گۆشتتفرۆشه‌ى سۆران ئه‌وه‌شى وت «هاوڵاتیان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که نا‌وێرن گۆشتى سور بخۆن نه‌خۆشى تیایه، ئه‌و گۆشته‌ى ئهشى فرۆشین زیاتر چێشتخانه‌کان ئه‌یبه‌ن نه‌ک هاوڵاتیان،ئه‌گه‌رچى گۆشته‌که هیچ کێشه‌یه‌کیشی نییه‌ته‌نها ترسێکه له‌ناو هاوڵاتیان بڵاو بۆته‌وه.»
مه ترسسییه‌کانى گۆشتى سور ته‌نها دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌ى نه‌گرتوه‌ته‌وه، که نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوونه‌که‌ى لێ روویداوه، به ڵکو ئه‌و هاوڵاتییانه‌شى گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌شى گرتووه‌ته‌وه که بۆ گه‌شت روو له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن.
به وته‌ى خاوه‌ن چێشتخانه‌کانى سه‌یرانگاکان، گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌کان کاتێک بازگه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى عێراق، پێش ئه‌وه‌ى بێنه ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه، پێیان راده‌گه‌یه‌نن گۆشتى سور نه‌خۆن چونکه له شیمال نه‌خۆشى بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌یدخالید خاوه‌نى یه‌کێک له چێشتخانه‌کانه له‌گه‌لى عه‌لى به‌گ به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شتیاره‌عه‌ره‌کان ئێستا گۆشتى سور ناخۆن، فرۆشمان بۆ نیوه دابه‌زیوه، پێش ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ر 10کیلۆ گۆشتى سورمان بفرۆشتبا، ئێستا 5کیلۆش نه‌فرۆشین، به‌ڵکو خواست له‌سه‌ر گۆشتى مریشک زیادى کردوه.»
به‌پێى ئامارێک لهبهڕێوهبهرایهتى ڤێته‌رنه‌رى سۆران، خواست له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور، به‌راورد به رووداوى هاوڵاتییه‌که‌ى سۆران که توشى نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون بوو، ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕین که‌مى کردووه به‌تایبه‌ت ڕه‌شه وڵاخ.
د. سیدوان عومه‌ر لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «10ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه توشى نه‌خۆشییه‌که بێت ئه‌گه‌ر رۆژانه نزیکه‌ى 270 سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌کوشتارگه‌کان سه‌ر بڕا بێت، ئێستا که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 240 سه‌ر ئاژه‌ڵ»
وتیشى «پێویسته له‌سه‌ر گۆشت فرۆشان و هاوڵاتیان، خۆیان بپارێزن و پاکوخاوێن بن، ئاژه‌ڵێکیش نه‌خۆشییه‌که‌ى تیابێت، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که ده‌ستى برینى تیا‌بوو ئه‌وا نه‌خۆشیه‌که ئه‌گوازرێته‌وه ، پێویسته راسته‌وخۆ ده‌ستیان بشۆن»
لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران جه‌ختیله‌وه‌شکردووه «ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده پێس و پۆخڵ بێت و به‌ده‌ست مێش له‌ئاژه‌ڵ بکاته‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌ش مه‌ترسى توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه«