نەخۆشخانەیەکی سلێمانی هیوا بۆ سووتاوەکان دەگەڕێنێتەوە
مانگانە زیاتر لە ١٠٠ نەشتەرگەری جوانکاری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە سوتاوی ئەنجامدەدرێت.
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، شاناز حەسەن
به‌ناز محەمەد ته‌مه‌ن 31ساڵ کاتێک ساڵێک لەمەوبەر دەمووچاوی لەکاتی چێشتلێناندا سووتا، دووچاری دۆخێکی دەروونی بوو، ئیتر ماڵەوەیانی هەراسانکرد.
بەناز وتی «خه‌مى ئه‌وەم بوو پێستم نه‌بێته په‌ڵه و چرچ و لۆچى، ئه‌و ده‌قه‌یه‌ى که مه‌نچه‌ڵى بوغاره‌که‌مان ته‌قى و سوتام، هاوارم ده‌کرد و دەموت توخوا فریام که‌ون، ئه‌ى هاوار هه‌و پێستم ده‌بێته په‌ڵه من چیبکه‌م».
وتیشى «سه‌ره‌تا هاتم حاڵم زۆر خراپ بوو، رێژه‌یه‌کى زۆرى له‌شم سوتابوو، به‌ڵام لە نەخۆشخانە زۆر به جوانى چاودێریان کردم و به ماوه‌ى هەشت مانگ چاک بومه‌وه«.
بەناز لە نەخۆشخانەی سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاریی چەند نەشتەرگەریەکی بۆ کراو ئیستا گەراوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دڵەراوکیی نەماوەو خەمی ئەوەی نەماوە کە ئیتر ئەو پێستێکی جوانی نیە.
بەناز وتی «یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌رى بۆیان کردوم، ته‌نیا پێسته‌که‌یان بۆ ساف کردوم، دووه‌م نه‌شته‌رگه‌رى به جوانى پێسته‌که‌م ساف بۆته‌وه«.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى که له نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بە هاوڵاتی دراوە، ساڵى2017دا هه‌زار و323 نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش 274ى سوتاوى بووه و هه‌زار و 49شى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاری بوه.
به‌ڵام له ساڵى2018دا ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى رابردوو 612نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و 124ى سوتاوى و 488ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانگارى بووه.
دکتۆر شاخه‌وان له باره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له سلێمانى وتى»وشیارى تاک له‌م سالانه‌دا به‌رز بۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش حاله‌تى سوتاوى که‌متر بۆته‌وه به به‌راورد به‌ساڵانى تر به‌تایبه‌تیش حاله‌تى خۆسوتاندن» وتیشى»ناتوانین بلێین که نه‌ماوه، به‌ڵام زۆر زۆر که‌م بۆته‌وه«.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوو به‌ش له‌خۆده‌گرێت، به‌شێک که وه‌ک ته‌وارى وایه و هه‌موو حاڵه‌تێکى سوتاوى دێته ئێره‌و به‌شه‌که‌ى تریشى جوانکارییه که هه‌موو جوانکاریه‌ک ده‌گرێته‌وه.
سوتاوى یه‌کێکه له‌و حاڵه‌تانه‌ى که به هۆکارى جۆراوجۆر روبه‌روى مرۆڤ ده‌بێته‌وه که یه‌که‌م هۆکار ئاوى گه‌رم و دووه‌میش ئاگره، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هۆکارى تر‌ى هه‌یه وه‌ک به‌نزین، حاڵه‌تى به‌نزینخانه‌کان و یاخود له ماڵه‌کاندا گرگرتنى غاز و ته‌قینى مه‌نجه‌لى بوغار و زۆر شتى تر.
دکتۆر شاخەوان وتی «پێستى سوتاو سورئه‌بێته‌وه و وشک ئه‌بێت، چونکه مولوله‌ى ئاره‌ق و چه‌ورییه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه و که ده‌بێت خۆى که‌سه‌که ئاگادار بیت و به‌ره‌وام چه‌ورى بکات و له حاڵه‌تى سوتاوى زۆر قولیشدا گرژبونى جومگه‌کان و ره‌ق بونیان روو هات ه پیویستى به نه‌شته‌ر‌گەرى زۆر‌و لیزه‌رو وه‌رزشى به‌ره‌وام هه‌یه«.
بەپێی وتەی ئەو پزیشکە سوتاوى چوار پلەی هەیە، پله‌ى یه‌که‌م که ته‌نیا سوربونه‌وه‌ى پێسته و که‌مێک هاوسان که له ماوه‌ى 24کاژێردا به به‌کارهینانى ده‌رمانى ئازارشکێن و سوربونه‌وه چاکده‌بێته‌وه.
پله‌ى دووه‌م دوو شێوه‌یە، یه‌کێکیان ته‌نیا روکه‌شى سه‌ره‌وه‌ى پیستى گرتووه که زۆرجار پێویستى به داخڵ بون نیه، به سه‌ردانکردنى دوو سێ جار چاک ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ى تریشیان که‌مێک قوڵی هه‌یه که ریژه‌ى له سه‌دا پانزه له گه‌وره و له سه‌دا 10ى جه‌سته بگرێته‌وه له‌منداڵاندا له‌م حاڵه‌ته‌دا پیویسته دوو سى رۆژ بمێنێته‌وه و له ژێر چاودێرى پزیشکدا بێت.
به‌ڵام نمرە سێ و چواری سوتاوى ته‌واو پیویستیان به مانه‌وه و چاودێرى ورد هه‌یه که زۆربه‌ى جار نه‌شته‌رگه‌ری چاککارى و جوانکاریشى پێویسته.
د.شاخەوان وتی «لە زۆر حاڵەتدا نه‌خۆش ته‌واو پێویستى به مانه‌وه‌یه و ئه‌و پێسته هیچ ئه‌مه‌لێکى نه‌ماوه ببێته‌وه به پێستێکى ساغ، بۆیه پیویستى به چاوێرى ورد‌و مانه‌وه هه‌یه تا برینه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و پاشان له زۆربه‌ى ئه‌م حاله‌تانه‌دا پیویست به‌یه‌ک نه‌شته‌رگه‌رى زیاتر ده‌کات.
له‌حاڵه‌تى چواردا ئه‌مانه ده‌ره‌جه‌یه‌کى زۆر خراپن، که ماسولکه و ژێره‌وه‌ى پیست و مولوله ى خوێنه‌کان سوتاون و پیویستى به نه‌شته‌رگه‌رى زۆر ورد هه‌یه.
شاخه‌وان له باره‌ى بونى ئاسه‌وار له‌سه‌ر پیستى سوتاو وتى «بێگومان ده‌ره‌جه‌ى سێ و چوارى سوتاوى ئاسه‌وارى هه‌ر ده‌بێت، به‌شێوه‌ى په‌ڵه و چرچ بون ى پێسته‌که، که به نه‌شته‌رگه‌رى چاک ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین ده‌بێته‌وه به‌پێستێکى ئاسایى».
جوانکاریی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێکى سه‌ره‌کییه‌و ئه‌ویش ده‌کرێت به دوو به‌ش، به‌شێکیان جوانکارى ته‌واو جوانکاریه که لوت به‌پله‌ى یه‌که‌م و گوێ و ورگ و سنگ و پێڵوى چاو.
به‌شه‌که‌ى تریشیان جوانکارى چاککاریه که ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه که به روداوێک وایانلێهاتووه و ناڕێکیه‌ک له‌ئه‌ندامێکى جه‌سته‌یان دروستبووه، یاخود زگماکیه‌ک هه‌یه.
دکتۆر شاخه‌وان وتی «نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ حاڵه‌ته‌کانى چاککارى به‌خۆڕایى ده‌کرێت و نه‌شته‌رگه‌رى ته‌واو جوانکاریش به‌نیوه نرخى ده‌ره‌وه ده‌کرێت، به‌گشتى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى لاى ئیمه و له‌ده‌ره‌وه‌ش زیاتر ده‌کرێت، له‌چاو ساڵانى پێشوو».
بڕوا بێستون کوڕێکى ته‌مه‌ن 11 ساڵانى ناوچه‌ى سه‌نگاوه، به‌هۆى ئه‌وەى مار داویه‌تى به‌قاچیه‌وه، ماوه‌ى 41 رۆژه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌و 10 بۆ 12 نه‌شته‌رگه‌رى بۆکراوه.
ئه‌م کوڕه به‌ده‌م ئازارى قاچیه‌وه بە هاوڵاتی وت: «کاتژمێر نۆى بەیانى بوو، باوکم ناردمى بۆلاى مه‌ڕه‌کان، له‌سه‌ر گیاکه خشه‌یه‌ک هات و ئازارم پێگه‌یشت ئیتر نه‌مبینى چى بوو، پێوه‌ى دام».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م کوڕه له چه‌مچه‌ماڵ تا 12ى شه‌و ماوه‌ته‌وه‌و دواى ئه‌وه نێردراوه بۆ فریاکه‌وتنى سلێمانى، له‌وێشه‌وه نیردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى نه‌شته‌رگه‌رى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بکرێت.
یه‌کێکى تر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ لوتى ده‌کات حه‌زى نه‌کرد ناوى ئاشکرابکرێت وتى» من ته‌نیا بۆ جوانى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌که‌م».
وتیشى»راسته هه‌ر له‌زگماکه‌وه کۆڵه‌که‌ى لوتم خواره‌و که‌مێک ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بم، به‌ڵام بێزاری نه‌کردوم و ته‌نیا حه‌زده‌که‌م لوتم تۆزێک بچوکتر بێتەوه«.
لەم نەخۆشخانەیە بەخۆڕایی چارەسەر بۆ سوتاویەکان دەکرێت، بەڵام بۆ جوانکاری پارە وەردەگیرێت، بەڵام کەمتر لەئەهلیەکان، نەخۆش دەبێت زیاتر چاوەڕوان بێت. بێستون وتی «ماوه‌ى چوار مانگه سه‌ره‌م داناوه‌و ئێستا نهشتهرگهریهکهم بۆ کراوه«.
جەوهەر ره‌مه‌زان وه‌ک به‌ڕێوەبه‌رى کارگێڕى نه‌خۆشخانه‌که له‌باره‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا وتى «تاکه نه‌خۆشخانه‌یه که به‌خۆڕایى پێشوازى له‌هه‌موو نه‌خۆشێکى سوتاوى ده‌کرێت به‌پێ هیچ به‌رامبه‌رێک ته‌نانه‌ت نرخى ده‌رمان و نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ریش».
جەوهەر ره‌مه‌زان بە هاوڵاتی وت «جاران هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاری به‌خۆڕایى ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌مه ببووه بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت، بۆیه له‌ئیستادا به‌نیوه نرخ هه‌موو نهشتهرگهریهکى جوانکارى ده‌کرێت».
لەم نەخۆشخانەیە رێژه‌یه‌ک لەسوتاوەکان مندڵانن، بۆیه به‌شی ئەوان جیاکراوەتەوە. هەروەها نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌پێی سه‌ره ده‌کرێت و بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه و هه‌ندیک حاڵه‌تى تایبه‌ت ئێستاش به خۆڕایى ده‌کرێت.
بەڵام کێشەیەکی تریان ئەوەیە کەبیناکه‌یان کۆنه‌و پێشنیاریان کردوه بۆ حکومه‌ت که بینایه‌کى تایبه‌تمه‌ندتر دروستبکەن، جەوهەر ره‌مه‌زان وتى» داواکەمان بۆ ئه‌وه‌یە جوانتر خزمه‌ت بکەین».