محەمەد ئەمین پێنجوێنی: شەڕی کورد و کورد پیلانی نوێی دەوڵەتی تورکە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، شەڕی کورد و کورد بە پیلانی نوێی دەوڵەتی تورک ناو دەبات و داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات، ئەو شەڕە لەگۆڕنێن.

سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر’محەمەد ئەمین پێنجوێنی’، یەکێک لە بەشداربوانی کۆنفرانسی نەتەوەیی لەدژی داگیرکاریی، کە لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو، دەربارەی هەوڵەکانی هەڵگیرسانی شەڕی وکرد و کورد وتی:" شەڕی کورد و کورد پیلانی نوێی دەوڵەتی تورکە، وەک ڕۆشنبیرانی باشوور دەڵێین، شەڕی کورد و کورد هیچ سوودێکی بۆ گەلی کورد نییە، زیان نەبێت".

پێنجوێنی، جەختیکردەوە، داگیرکەر و دووژمن و نەیارانی کورد سوود لە شەڕی کورد و کورد وەردەگرن وە وەک کارتێک بەکاری دێنن، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسیی لە باشووری کوردستان لاواز و بێ کاریگەر بکەن، هەروەها دۆزی کورد لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناشرین بکەن و دۆستە نێودەوڵەتییەکانی کورد لە دۆزی کورد دووربخەنەوە.

پێنجوێنی، وتیشی، شەڕی کورد و کورد، ئەوەبوو کە ئێمە لێی دەترساین داواشی لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد، شەڕی کورد و کورد لەگۆڕنێن، چونکە تەنیا دووژمن سودی لێدەبینێت.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکەشەوە، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، وتی: ناوەڕۆکی تارەکان لەسەر ئەوەیە ڕێگا لە داگیرکاریی بگرین و شەڕی کورد و کورد نەبێت، بۆیە داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین، کە هەوڵ بدەن شەڕی کورد و کورد لە مێژووی میلـلەتی کورددا دووبارە نەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار