هەپەگە: تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٧ جار گازی ژەهراویی بەکارهێناوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە ڕایگەیاند:" دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٧ جار گازی ژەهراویی بەکارهێناوە".
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و بەرخۆدانی گەریلا لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٩:١٠ خولەک، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک، ١٧ جار بە تەقەمەنیی و گازی ژەهراویی هێرشیان کردەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، دوای بۆردوومانەکان، دوژمن هەوڵیدا بەرەو گۆڕەپانەکە بێت، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرخۆدێرانی وەرخەلێ، ئەنجامیان وەرنەگرت و کشانەوە، جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر هەرێمەکانی بەرخۆداندا بەردەوامە.
ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، گوندی گوزێ و مەیدانی کافیا لە گارە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٢٠ بۆ ٠١:٣٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سۆر و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین سووڕانەوە.
ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠٠ بەیانی بۆ ٠٧:٣٠ی ئێوارە لە هەرێمی زاپ، مەیدانی چەمچۆ و گوندی ڕەنجبەراخ لە بنکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن تۆپباران کران.
ئێوارە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، داوێنی لە هەرێمی مەتینا گردی زەندورا و شارەدێی کانی ماسی لە شارۆچکەی ئامێدی، دەوروبەری گوندی هرور لە بنکە،کانی سەر سنوورەوە بە هاوەن تۆپباران کران.
