تاڵیبان: دوای ئەوەی پەنجشیرمان كۆنتڕۆڵكردووە ژیان ئاسایی دەكەینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند:" خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن".

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای ئەوی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پەنجشیریان کۆنترۆڵکردووە، رایگەیاند، خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن.

وتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەدا، هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستدەکەن.

بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی تاوەکو ئێستا رەتیدەکەنەوە کە پەنجشیر کۆنترۆڵکرابێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار