وەزیری دارایی: ئەوانەی زیاتر لە موچەیەكیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە".

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێكدا كە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە، بڵاویكردۆتەوە و رایگەیاندووە:" بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێ بۆیان دەگەڕێندرێتەوە".

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان:...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار