یەكێتی پەرلەمانتاران: زۆر نادەستورییە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان رایگەیاند:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان".
یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوە رایگەیاندوە:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان، واتا دەبو چاکسازیەکان لەسەر ئەو کەسانە بکرایە کە ناشایستە و نایاساییانە دامەزراون و موچە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ داڕێژراوە و تواناکە لەگەڵ کەسانێک بکرێت کە بە کردار دەوری خزمەت کردنیان بینیوە، چاکسازییەکان تەنها لەسەر ئەوان دەوری خۆی ببینێ ئەوەش دەبێتە جێی رەخنە و گازندەی کەسانی دڵسۆز و ملزم".ارە 13ی ساڵی 1999ی هەموارکردوە بە ڕێژەی 80% لە موچە، دەرماڵە و سەرمافەکانی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1/5/4224 لە 29-10-2013 دەستلەکار هەڵگرتنی پەرلەمانتاران لە 1-11-2013 خانەنشینکراوانی یاساکە هەژماری خزمەتی خانەنشینی لە خولی سێیەمی پەرلەمان قەتیس کردوە.
نوسراوەکەی یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای چاكسازی لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی كەمكردوە، بە جۆرێك ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەنها 4 ساڵ خزمەتیان هەیە موچەكەیان لە 6560000 (شەش ملیۆن و پێنجسەد و شەست هەزار دینار)ەوە بۆ 1820000 (ملیۆنێک و هەشتسەد و بیست و دو هەزار) کەمکراوەتەوە.
