نێچیرڤان بارزانی باسی یەكتر قبوڵكردن لەگەڵ پارتی جەهەپە دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی جەهەپە جەختى لەوە کردەوە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 66ی ئەیلولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا- جەهەپە بە سەرۆکایەتی ئۆغوز کائان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد. 

بە گوێرەی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا شاندەکە "باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت؛ بۆ ئەم مەبەستەش پارتەکەیان جێبەجێکردنى روانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەستپێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن؛ هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا.

نێچیرڤان بارزانی  سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتی خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. لەبارەی ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە.

دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/9/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە شاندێکى پارتى گەلى کۆماریى تورکیا CHP بە سەرۆکایەتیى بەڕێز ئۆغوز کائان سالیجى، جێگرى سەرۆکى پارتەکە کرد.

لە دیدارێکدا شاندەکە باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە، بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش پارەتەکەیان جێبەجێکردنى ڕوانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن، هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد.

لاى خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا. بەڕێزیان سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتیى خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. دەربارەى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە.

دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار