وەزارەتی داد: 25هەزار چەکداری داعش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: "ژمارەی ئەو تاوانبارانەی داعش کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە دەگاتە 25هەزار تاوانبار یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە".
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 ئەحمەد لوعەیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلوولی 2021. بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق-ی وت، "لە عێراق زیاتر لە 50 هەزار تاوانبار بە ماددەی تیرۆر حوکمدراون کە نیوەی ئەو ژمارەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرینەی سزاکانی لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراون".
وتەبێژەکەی وەزارەتی دادی عێراق، "یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە".
