حكومەت موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان دەبڕێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەبیانووی نەبوونی هیچ ئەوەلیاتێك لەناو مەلەفەكەیدا، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان دەبڕێت.
ماوەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم بەناوی چاكسازییەوە، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان كە هاوسەرەكەی وەریدەگرت، راگرتووە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی دۆسیەی خانەنشینییەكەی هیچ ئەوەلیاتێكی تێدا نەبووەو لەهیچ وەزارەتێك و ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراوو ئەوەلیاتی نییە.
جەبار فەرمان، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە لەرۆژی 9-8-2007 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، لەكاتێكدایە ئەو سەركردەیە لەكابینەكانی حكومەتی هەرێم چەندین پۆستی وەزارەتی وەرگرتووە، لەوانەش وەزیری پێشمەرگە لە یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێم، پاشان وەزیری ناوخۆ و هەروەها راییكردنی كارەكانی وەزارەتی پەروەردەو بەوەكالەتیش وەزارەتی شارەوانی پێ سپێردراوە.