گرێبه‌ستى 500 كارمه‌ند نوێ ده‌كرێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند: " گرێبه‌ستى 500 كارمه‌ندى ته‌ندروستى نوێكرده‌وه كه له سه‌نته‌ره‌كانى كۆرۆنا خزمه‌ت به توشبوانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن".
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی (٥٠٠) كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌و كارمه‌ندانه لەسەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆڕۆنا لە گشت شار‌و شارۆچكەو دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان خزمه‌تى توشبوانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌هه‌رێم له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى توشبوان دروستكراو حكومه‌تى هه‌رێم كارمه‌ندى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆدامه‌زراندن و به‌شێك له‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى خۆبه‌خس له‌و سه‌نته‌رانه كارده‌كه‌ن.
