كۆرۆنا لەهەرێم: 21 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:" به‌پێی ئاماره‌كه 10897كه‌س پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌و رێژه‌یه 1618كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم 10897 پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌و ڕێژه‌یه 1618كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و2249كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو، 22 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه، 9 كه‌س له‌هه‌ولێر، 6كه‌س له دهۆك، 4كه‌س له سلێمانی یەک كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه یەک كه‌س له گه‌رمیان بووه.
له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له شه‌پۆلی سێیه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادایه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئێستا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چوون به‌ره‌و لوتكه‌وه دابه‌زیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی بڵاو ده‌بێته‌وه.
