ئاماری كۆرۆنا لەعێراق: تووشبون روو لە هەڵكشان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەعێراق ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات و زیاتر لە پێنج هەزارو 600 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماردەكرێت.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 650 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 480 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 62 كەسیش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 922 هەزارو 942 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 779 هەزار و 187 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 92.5%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 162 كەس.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار