حکومەت موچهی سهدان بهرپرس دهبڕێت كه بهنایاسایی خانهنشینکراون

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
لە بڕگەیەکی پرۆژەیاسای چاکسازیدا هاتووە، موچەی ئەو کەسانە ببڕێت کە بە نایاسایی بۆیان کراوە خانەنشین كراون، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:"خانەنشینی سیستمێكە مانگانە لە فەرمانبەران دەربڕدرێت و لەكاتی خانەنشینیدا بۆی دەگێڕدرێتەوە، بەڵام رێزلێنان جیاوازە و هیچ خزمەتێكی نیە تا بۆی بگێڕدرێتەوە"
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی موچەی ئەو کەسانەی لەم لیستانەدا ناویان هاتووە کە سەدان بەرپرسی باڵای وەک( ئارازی شێخ جەنگی و حامی حاجی غالی و چالاك حسیب تاڵەبانی و سۆزان عبدولكریم و دكتۆر فواد مجید فرەج و رێكەوت عوسمان و قادر حاجی علی و محەمەد محمود عبداللە).....
یەكێك لە بڕگەكان یاسایی چاكسازی، بڕینی موچەی كەسانی ناشایستەیە، واتە ئەو كەسانەی كە تەنیا موچەیان وەرگرتووە و بە ناشایستە چونەتە ئەو پۆست و پلەیەوە و لەهیچ فەرمانگەیەكی حكومی و دامەزراوەیەكدا كاریان نەكردووە.
شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"ئەوە كێشەیەكی كۆنە و دەمێكە كراوە، بە بڕیارێكی تایبەت بەبێ خزمەتی پێویست ئەو كەسانە ناویان لێنراوە خانەنشین".
جەختی لەوەشكردەوە:" بۆیە لە ئێستادا دەبێت ئەوە ڕاستبكرێتەوە چونكە خانەنشینی جیاوازە لەگەڵ ڕێزلێنان".
زیاتر رونیكردەوە وتی:" خانەنشینی سیستمێكە مانگانە لە فەرمانبەران دەربڕدرێت و لەكاتی خانەنشینیدا بۆی دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵ بڕێك لەزیادە، بەڵام رێزلێنان ئەوەی نیە".
