قوباد تاڵه‌بانی پێشکەوتوترین ئامێرێكی سۆنەر بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند:" قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی پێشکەوتوترین ئامێری سۆناری بە بەهای 60 هەزار دۆلار لە ڕێی کۆمپانیای بەهجە بۆ نەخۆشخانەكه‌یان دابین كرد".
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دابینكردنی ئه‌و ئامێره گرنگیەکی زۆری بۆ نەخۆشخانەکە هەیە چونكه پێشتر کێشەی کەمی ئامێری سۆناریان هەبوه‌و بەشێک لە نەخۆشەکان ناچاربوون لەدەرەوی نەخۆشخانەکە پشکنینی سۆنار ئەنجام بدەن یاخود نەدەتوانرا ئەو ڕێژە نەخۆشەی کە سەردانیان ده‌كردن سۆناریان بۆ ئەنجام بدرێت و ده‌ڵێت "ئەم ئامێرە نوێیە لە توانایدایە لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین نەخۆش بپشکنێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هەر وەک چۆن نەخۆشخانەی هیوا لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو (مام جەلال) دروستکراوە و بەردەوام پاڵشتی نەخۆشخانەیان کردبوو ئێستەش بە هەمان شێوە ئەو پاڵپشتیانە بەردەوامی هەیە و دڵنیایش دراوە پێمان کە هەر بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ساڵی پار قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ئۆکتۆبەری پەمەیی (مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک) سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و پشتگیری پرۆژەیەکی کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی جێندەری نوسینگەکەی زیاترله هەزار 100 هه‌زار دۆلار وەک کۆمەک کۆکرایەوە و توانرا سودێکی تەواوی لێ ببینرێ بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەکە.
