لەکابوڵ خۆپیشاندان دەستپێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەشێک لەلایەنگرانی هێزەکانی بەگری نیشتیمانی پەنجشیر لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و "دەستوردانی پاکستان"یان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا ئیدانە کرد.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیانەی بڵاوکراونەتەوە بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانەکەی کابوڵ، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستڕێژی گولـلە بەهەوادا دەکەن و هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکە دەدەن.
گردبوونەوەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ئەحمەد شا مەسعود، فەرماندەی هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی پەنجشیر لەیەکەمین لێدوانیدا دوای کۆنتڕۆڵکردنی ویلایەتەکەی لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، دان بەوەدا دەنێن کە تەواوی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام روبەڕوبونەوەی ئەو بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت و داوای بەرپاکردنی شۆڕش دەکەن دژی تاڵیبان.
بەرەبەیانی دوێنێ زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، "دواین پێگەی دوژمنان لە ویلایەتی پەنجشیر بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا، لەئێستادا ویلایەتەکە بەتەواوی دەکەوێتەژێر ئەمارەتی ئیسلامی و سیستەمی سیاسی تاڵیبانەوە".
