نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڕیار دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگەیاند:" ههیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت و پێویستیشه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت".
ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی ئەیلوولی 2021 جینین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌هیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت و پێویستیشه له‌واده‌ی خۆیدا و له 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی ساخته‌كاری بكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پرۆسه‌كه بشكێنێته‌وه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:" بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی گشتی دروست ببێت، ئێمه هانی خه‌ڵك ژنان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هێڵین بۆئه‌وه‌ی جێپه‌نجه‌ی ژنان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دیار بێت".
جینین پلاسخارت باسی له‌وه‌شكرد:" پێویسته سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاواره‌كان و گه‌نجان و كه‌مینه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش وه‌رگێڕی دابینكردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت تا به‌وردی چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن".
لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان داوایكرد:" سه‌رجه‌میان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و وتی، "ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌درێت پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا دیمكراسی ده‌رفه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكرێت و گۆڕانكاری بكرێت".
جینین پلاسخارت لهپهیامێكیشدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن:" داوایكرد هه‌وڵی بێلایه‌نی بده‌ن له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان و خۆیان به‌دوربگرن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و نادروست و راگه‌یاندنه‌كان ده‌توانن متمانه ببه‌خشن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه پشت به‌ئێوه ده‌به‌ستین بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و راپۆرته‌كان".
