وەزیری ناوخۆ: ڕێژەی تاوان لەھەرێمی کوردستان زۆر زیادیکردوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ڕێژەی تاوان لەھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی ئەیلوولی 2021 ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەھۆی نەبونی ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەرییو ھێزە ئەمنییەکان، ڕێژەی تاوان لەھەرێم ڕوی لەھەڵکشان کردوە.
وەزیری ناوخۆی ھەرێم دەشڵێت:"نابێت کێشە یاساییەکان لەڕێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەربکرێت".
ڕێبەر ئەحمەد داوای لەدادوەرەکان کرد، ھەرکەسێک مافی ئازادبونی بەکەفالەت نەبێ، ئازادنەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار