وەزیرى دارایی: خۆم راستەوخۆ سەپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەكەم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند:" یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن". دەڵێت:" خۆم راستەوخۆ سەپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەكەم".  

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.    

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.  

وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.  

وەزیری دارایی و شاندی یاوەری هەروەها سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و وتى " ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین ، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار