هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: داعش ئه‌و توانایه‌ی نییه خاكی عێراق داگیربكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ئاشكرایكرد، داعش ئه‌و توانایه‌ی نییه خاكی عێراق داگیر بكات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق "واع"، واین ماروتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش راشیگه‌یاندووە، داعش سوود له بۆشایی ئه‌منی وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر ئاستی چه‌ند شارێك چالاكییه‌كانیان ده‌بینرێن، هاوشێوه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له ساڵی 2010.
روونیكرده‌وه، هێزه هێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی، پێشوه‌خته كار ده‌كه‌ن بۆ لێدانی شانه‌كان نووستووه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان و سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، داعش ناتوانێت خاكی عێراق داگیر بكات، به‌م دواییه‌ش داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان، مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌ڵێنی داوه به دوایانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌بێت داعش له عێراق و سووریا زیندوو ده‌بێته‌وه، هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له گورز وه‌شاندن.
