وەزیری پێشمەرگە داوا لە هەنگاریا دەكات رێگە لە به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستنی زۆره‌ملێی كورد بگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم داوا لە هەنگاریا دەكات، لە ڕێگەی كه‌ناڵه دیبلۆماسیه‌كانیانەوە رێگە لە پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستنی زۆره ملێی كورد بگرێت لە ناوچە دابڕێنراوەكان.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی ئەیلوولی 2021 وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.پ. دیزمیس تاماش، مامۆستای زانكۆ له هه‌نگاریا و دۆستی دێرینی كورد و كۆلۆنێل پیته‌ر لوشتاك، به‌رێوبه‌ری ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبویەوە.
لەسەرتای دیدارەكەدا وەزیری پێشمەرگە وتی: هه‌مووان له‌وه تێگه‌یشتوون هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕی له‌بری جیهان و پاراستنی ئازادی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كرد.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا وەزیری پێشمەرگە، باسی له خراپی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستنی زۆره ملێ كرد، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: هه‌نگاریا دۆستی دێرینی كورده و خوازیارم له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسیه‌كانتانه‌وه به‌رۆڵی ئه‌رێنیی خۆتان هه‌ڵسن بۆ رێگه‌گرتن له‌و پڕۆسه نامرۆڤانه‌یه كه دژ به به‌به‌هاكان و مافی مرۆڤه.
