وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی موچەی پلەتایبەتییەکان زانیاری ورد ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە 1839 دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە".
ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند:" بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كراوە و بۆ هەمو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60% كۆتایی پێهاتوە، لەوانەش (140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر موچەکانیان بۆ خەرج کراوە و (42) چل و دو دۆسیەی وەزیریش موچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبون".
وەزارەتی دارایی ئەوەشی راگەیاندووە كە هەر كەس زانیاری زیاتری لەسەر كەیسەكەی ویست دەتوانێت پەیوەندی بكات بەم ژمارە موبایلانەوە:.
07504918109
07701590809
بەڕێز/ لەشكری ئیبراهیم حەسەن جێگری بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی
دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی:
پاش ئەوەی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.
بۆ هەموو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60% كۆتایی پێهاتووە.
بۆ بەدواداچوونی دۆسییەكانی خۆیان، پلە تایبەتە بەرێزەكان دەتوانن بە پەیوەندیكردن بەم دوو ژمارەیەوە زانیاری تەواو لەسەر دۆسیەكانیان وەرگرن:
07504918109
07701590809
بەڕێز/ لەشكری ئیبراهیم حەسەن جێگری بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە موچەیان هەموارکراوەتەوە و ئەوانەشی كە موچەیان ڕاگیراوه:
بەرێوەبەری گشتی
369دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
396 دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە موچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.
راوێژکار
193 دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
145دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
بریکاری وەزیر
74 دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
86 دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وەزیر
140 دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
42 دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.
ئەندام پەرلەمان
394 دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە 1170 دانە ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.
