هەپەگە: سێ سەربازی توركیا كوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند:" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی گەریلا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سوپای سوپای توركیا لە گردێکی هەرێمی زاپ کشایەوە".

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی هێزەکانی دژبە سوپای توركیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامیی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا، بە لانیکەمەوە سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە ئەنجامی چالاکیی و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، سوپای توركیا لە گردێکی هەرێمی زاپ کشاوەتەوە.
لە23ی نیسانی ئەمساڵیشەوە سوپای توركیا هێرشێكی نوێی بۆسەر ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستپێكردوەو تائێستا هێرشەكەكان لەڕێگەی هێرشی زەمینی‌و ئاسمانییەوە ناوە ناوە بەردەوامیان هەیە.

بەپێی ئامارەكانی تیمی عێراق كوردستانی سی پی تی، لەكاتی ئۆپراسیۆنەكەوە تائێستا چەندین گوند چۆڵبون‌و زیاتر لە 10 هەزار دۆنم ڕەزو باخ‌و پوش‌و پاوان سوتاون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار