رێکخراوی CPTی ئەمریکی: زیندانیانی بادینان بەخراپی سزادەدرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند: " بەھۆی دەستپێکردنی مانگرتن لە زینداندا، چوار لە زیندانیانی بادینان بە ناوەکانی: شێروان تەھا، مەسعود عەلی، کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب لە زینداندا سزادراون".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9 ئەیلولی 2021 رێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند:"ھەر چوار زیندانیەکە، بەھیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت کە تەلەفون بۆ خانەوادەکانیان بکەن تاوەکو مانگرتن دەشکێنن بەخراپی سزادەدرێن".
رێكخراوەكە راشیگەیاندووە:" لەو کاتەوەی کە زیندانیەکان مانگرتنی تاوەکو مردنیان بەھۆی دواخستنی پڕۆسەی دادگاییکردنیان ڕاگەیاندووە، بارودۆخیان لە زینداندا خراپتربووە".
لەپارێزگای دهۆك و لەسنوری بادینان، ماوەیەكە كۆمەڵێك لە رۆَژنامەوان و چالاكوانی مەدەنی بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەكرێنە زیندانەوە و دادگای دەكرێن.

بابهتی پهیوهندیدار