ته‌ندروستی هه‌رێم: ئەمڕۆ 16 توشبووی دیکە گیانیان لە دەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌ دوێنێوه‌ 10812 پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 1491  توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 2116  توشبو چاكبونه‌وه‌، 16 توشبوش مردون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 10812 (ده‌ هه‌زار و هه‌شتسه‌د و دوازده‌) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 1491 (هه‌زار و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك) توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، 11.394 پشكنینی كۆرۆنا، له‌نێویاندا 1.463  تۆماركران، 2138  توشبو چاكبونه‌وه‌، 20  توشبوش مردون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار