وه‌زیری دارایی: موچه‌ی 20هەزار موچەخۆرمان راگرت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" موچه‌ی 20.000 كه‌سیان راگرتوه كه دو موچه‌یان هه‌بوه و ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت مسۆگه‌ر نیه".
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ، به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 900 ملیار دینار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات.
سه‌باره‌ت به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وتی، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت مسۆگه‌ر نیه".
سه‌باره‌ت به دو موچه‌یی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابوری ئاشكرایكرد، موچه‌ی 20.000 (بیست هه‌زار) كه‌س راگیراوه كه دو موچه‌یان هه‌بوه.
سه‌باره‌ت به داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند، "داهاتی ناوخۆی له‌هه‌رێم له مانگێكه‌وه بۆ مانگێكی دیكه جیاوازه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی مانگانه به 240 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت".
