كۆمسیۆن: له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ساخته‌كاری ناكرێ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد کە سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی عێراق له ڕووی كوالێتییه‌وه باشن و زۆر به باشی كار ده‌كه‌ن و جەختیکردەوە کە به هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته‌كاری قبووڵ ناكه‌ن.
جومانه ئه‌لغه‌لایی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئامێرانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق به‌كار دێن له ڕووی كۆكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی داتاكان زۆر وردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان بكات یان هه‌وڵی ساخته‌كردن بدات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، تا ئێستا 76 باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ییان پێشانداوه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ن كه بڕیاره له ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێ.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان روونیکردەوە کە ڕێككه‌وتووین 100 چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا بێنه عێراق بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها له ڕۆژی ده‌نگدانیش 130 چاودێری دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری بنكه و سندووقه‌كان ده‌كه‌ن، واته به كۆی گشتی 230 چاو‌دێر ئاماده ده‌بن و بۆیان هه‌یه بۆ خۆیان هه‌ر بنكه‌یه‌ك یان چه‌ندان بنكه هه‌ڵبژێرن به مه‌به‌ستی چاودێریكردن.
ئه‌لغه‌لایی باسى لەوە کرد، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2020، هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك وێنه‌ی به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردن بدرێنێ یان ده‌ستكاری بكات سزای پێبژاردن و ده‌ستگیركردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
ئەم لێدوانەى بەرپرسەکەى کۆمسیۆن لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو دەستگیرکردنى گروپێکى ساختەکردنى دەنگەکان لە عێراق راگەیەنرا کە لەناویاندا بەرپرسێکى پێشووی کۆمسیۆن هەبووە، بەڵام تائێستا بە فەرمى حکومەتى عێراق ئەوەى پشتڕاست نەکردوەتەوە.
