شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوای یەكڕیزی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان داوای لە مەرجەعە ئاینیە جیاوازەكان كرد یەكڕیزبن و بیروبۆچونەكانیان یەكبخەن و خاوەنی یەك وتاربن.
ئەمرۆ هەینی 10ی9ی2021 شێخ نەهرۆ كەسنەزانی شاندێكی نارد بۆ شاری نەجەف بەمەبەستی سەردانیكردنی پرسەی بنەماڵە و خانەوادەی مەرجەعی ئاینی سەید محەمەد سەعید حەكیم و لەلایەن محەمەد حسێن حەكیمی كوڕێوە بەگەرمی پێوازیان لێكرا.
پاشان شێخ نەهرۆ پەیوەندیەكی تەلەفۆنی بە كوڕەكەیەوە كرد و دووپاتیكردەوە كە زۆر گرنگە پەیوەندی نێوان مەرجەعە ئاینیە جیاوازەكان بەردەوام بێت بەمەبەستی یەكڕیزی و یەكخستنی وتار و بیروبۆچونەكانیان.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەكەیدا رونیكردەوە، تەریقەتەكەیان دەمارگیری و تەكفیر رەتدەكاتەوە و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بنەمای خۆشەویستی و لێبوردن و بێكەوەژیان و رێزگرتنە لەمرۆڤ.
لەلایەن خۆیەوە محەمەد حسێن حەكیم سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ نەهرۆ دەربڕی و ستایشی پڕۆگرامی تەریقەتی كەسنەزانی كرد كە بریتیە لە چاكسازی و بانگەشەكردن بۆ خۆشەویستی و دادپەروەری و میانڕەوی و رەتكردنەوەی توندوتیژی و تیرۆر و تەكفیر.
