قوباد تاڵەبانی: دەتوانین لەبەغدا رۆڵێکی بەرچاو ببینین لە چارەسەرکردنی کێشەکان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند:"دەتوانن لەبەغدا رۆڵێکی بەرچاو ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".

ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلول،  بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ کۆمیتەکانی سنورى مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک) دا کۆبۆتەوە، داوایکردووە، کەیەکێتییەکان گەڕەک بەگەڕەک بگەڕێن بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک و دەنگدەران و هاندانیان بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەکەدا.

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئاماژەشى بەوەداوە:" کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان دەتوانن لەبەغدا رۆڵێکی بەرچاو ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، زامنکردنی دابینکردنی موچە بۆ موچەخۆران و پاراستنی سەقامگیری.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە:" کەرکوک هێڵی پێشەوەی هێرش و بەرگرییەو بڕبڕەی پشتی هاوپەیمانی کوردستانە، بۆیە پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا؛ کورد زۆرترین نوێنەری خۆی لە کەرکوک بنێرێتە بەغداد، چونکە ئەگەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان باشبن؛ مەترسییەکان لەسەر کورد و قەوارەی هەرێم دەڕەوێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار