ئێران بۆ دووەم ڕۆژ سیدەكان بۆردومان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە سنووری ناوچەی باڵەکایەتی و برادۆستیان تۆپبارانکرد، موختاری گوندی بەربزینیش دەڵێت، تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە.

 ئەمڕۆ هەینی 10-09-2021 بۆ دووەم رۆژی بەدوای یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان لە سنووری سیدەکان تۆپبارانکرد.

رۆژی 07-09-2021 ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دا و داوای کرد خەڵک لە بارەگاکانیان دووربکەونەوە. دوای دوو رۆژ لە هۆشدارییەکە، ئێران دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی باڵەکایەتی و برادۆست کرد.

ماوەی هەفتەیەکە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرزاییەکانی دۆڵمەیدانی قەزای شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆپخانەیێکی جێگیر کردووە و لەوێوە تۆپەکان ئاراستەی باشووری کوردستان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار