تەندروستی هەرێم ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 11104  پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1380  توشبوی نوێ تۆمارکراون و 22  توشبوی پەتاکەش مردون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا  1380  توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 1870  توشبو چاکبونەتەوە و 22  توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر 8 کەس، گەرمیان 1 کەس، سلێمانی 8 کەس و لە دهۆکیش 5 توشبو مردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار