حزبی دیموكرات خستنەخوارەكەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حزبی دیموكراتی كوردستان خستنەخوارەكەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی لە ناوچەی باڵەكاتی ڕاگەیاند.
دوێنێ هێزەکانى پێشمەرگەى دیموکرات فرۆکەیەکى درۆنیان لە سنورى باڵەکایەتى لە سیدەکان خستووەتەوە خوارەوە.
فڕۆکەکە بەر لەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خراوەتە خوارەوە و هێرشەکەی پوچەڵکراوەتەوە.
دوو ڕۆژە كۆماری ئیسلامی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی لە بەرزاییەکانى ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتیبۆردومان دەكات و تا ئێستاش چەندین جار داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لە هەرێم دەربكات و جەختی لەوەكردۆتەوە هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.

بابهتی پهیوهندیدار