لوبنان حکومەتی نوێی پێکهێنا

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

 ئەمڕۆ هەینی حکومەتی نوێی لوبنان بەسەرۆکایەتی نەجیب میقاتی راگەیەنرا.

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی  نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ میشیل عەون سەرۆکی لوبنان و نبیە بری، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە و لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتنە رێککەوتن.

ئەوەش هاتوە، حکومەتی نوێ لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها عەبدوڵا بو حەبین وەک وەزیری دەرەوە، بەسام مولوەی وەک وەزیری ناوخۆ و مۆریس سەلیم وەک وەزیری بەرگری دیاریکراون.

پێکهێنانی حکومەتی لوبنان لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتەی کە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بو، لەدوای شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1990 ئێستا بە خراپترین دۆخی ئابوریدا تێدەپەڕێت.

لوبنانییەکان توڕەن، هێندە توڕەن کە رۆژانە دەچنە سەر شەقامەکان و داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن و ماوەی چەند ساڵێکە خۆپێشاندانی بەردەوامی لێ بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار