ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو: سبەینێ‌ خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى

ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند:" ڕۆژی دوشەممە خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن".

ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021   لەراگەیانراوێکدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو  رایگەیاند:" بڕیاریانداوە لە  ڕۆژی دوشەممە 13/9/2021 خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن.

لەراگەیاندراوەكەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە:"مافی سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەمەزراندنە بەشێوەی هەمیشەیی، بۆیە بەردەوام دەبەن تا لەداواکردنی مافەکانیان.

ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچوان دەکەن بەژداری خۆپیشاندانەکان بکەن لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان سەندراوەتەوە، هەروەها داوا لەوانەبێژ و خۆبەخشەکان دەکەن پشتیوانیان بن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار