سێ کەس بە تۆمەتی "دزینی" ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیردەكرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

قایمقامی چەمچەماڵ لە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی "دزینی" ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 10-09-2021 قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانییان سێ کەس دەستگیربکەن و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا بگرن".

دەقی راگەیێندراوی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ:

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەنوسراوی ژمارە/ ٤٨٩٢ لە ٢/ ٦/ ٢٠٢١ قائیمقامیەتی چەمچەماڵی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لەسنوری ناحیەی سەنگاو ئاگادارکرد ، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ  دوو نوسراو بە ژمارەکانی / ١٩٥٢ لە ٩ /٦ / ٢٠٢١ و ٢٨٥٥ لە ٢٢/ ٨/ ٢٠٢١ ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاویکرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.

سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەراکانیشدا گیراوە.

بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزەئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار