مه‌سرور بارزانی: ڤاكسین وه‌ربگرن كوردستان بپارێزن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند:" ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن"

ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی، ئێمه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاتر بكه‌ین و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، ‌تا ئێستا 800 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین به‌ هاووڵاتییان دراون و نووسیویه‌تی: "ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن".

لەگەڵ كاتی نزیكبونەوەی خوێندنی ساڵی تازە و بتۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمدا حكومەت وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و وەزارەتی پێشمەرگە كردۆتە ناچاری و لە بنەكی تایبەت وەریدەگرن تا لەماوەیەكی كەمدا زۆرترین مامۆستا بەتایبەتی ڤاكسین وەربگرن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار