ئاسایشی سلێمانی زانیاری نوێ ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان".
ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "رۆژی 9-9-2021 تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی جموجووڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای تالۆنیان بەسەرکردەوە و روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان".
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "کۆمپانیاکە هەستاوە بە بەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزە دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان".
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "هێزەکانی ئاسایش لە کاتی پشکنیندا دەستیان بەسەر 120چەکی جۆراوجۆر و 280 مەخزەنی فیشەکدا گرتووە".
