نوێنەری مەسعود بارزانی: ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتوین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغداوه په‌یامێكى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند:" ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتوین".
بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوەی عێراق‌و نوێنەری ئێستاى مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغدا لەتویتێکدا نوسیویه‌تى:"پارتی لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کەرکوک‌و نەینەواو دیاله‌و خورماتوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی بەغداو حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو پارێزگایانەدا کراوە".
دەشڵێت:"پارتی هاوشێوەی هەموو پارت‌و هێزو لایەنەکانی تر بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ڕۆڵ‌و چالاکیی سیاسیی خۆی لەو ناوچانەدا دەبێت".
لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک‌و ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵییەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم بارەگاکانی لەو ناوچانە داگیرکران.
