بۆ سێیەم رۆژ ئێران تۆپبارانی برادۆست دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ رۆژی سێیەم سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمهرگهی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، "هێزهكانی ئێران له ئێوارهی دوێنێ ههینییەوە دوباره دهستیان به تۆپبارانكردنی ناوچه و بهرزاییهكانی سیدەکان كردوه و ههر چهند کاتژمێر جارێک بۆردومان دەکەن".
بۆردومانی دەڤەری برادۆست لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە، سوپای پاسدارانی وڵاتەکە لە هەردو قەزاکانی شنۆ و پیرانشار هێزێکی زۆری هێناوەتە سەر سنورەکان و لە دۆڵمەیدانی شنۆش تۆپخانەیەکی جێگیر کردوە.

بابهتی پهیوهندیدار