54 کۆچبەرە کوردەکە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

54 گەنجە کوردەکە کە دوو هەفتە بوو لە تورکیاوە رەوانەی شارۆچکەی ئەعزازی سووریا کرابوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

گەنجەکان کە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین پێشتر هەوڵیاندابوو بە رێگەی نایاسایی کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، بەڵام پۆلیسی تورکیا دەستگیری کردن، خۆیان وەکو سووری ناساندبوو بۆیە رەوانەی ئەعزازی سووریا کرابوون .

رۆژی هەینی 10-9-2021 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە سووریاوە سەرکەوتووانە کۆتاییهات". 

گەنجەکان لەسەر شەش گرووپ دابەش ببوون، بەشێک لەوان نزیکەی سێ مانگ بوو لە تورکیا بوون و دەیانویست بە قاچاغ خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار